سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق كرد سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتووی عێراق دووپاتكردبووه‌وه و داواشی له هاووڵاتییان كردبوو به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاره‌تی و هۆشیارییه‌وه به‌شداریی كارای پڕۆسه‌كه بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له (تویته‌ر) بڵاوی كرده‌وه "به به‌رپرسیاره‌تێكی گه‌وره‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵامان پێگه‌یشت سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان له سۆنگه‌ی نیشتمانی و مرۆیی باڵاوه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "جه‌خت له پابه‌ندبوونی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژادن ده‌كه‌ینه‌وه، داوا له كاندیده‌كانیش ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به یاسا و ڕێنماییه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌نگده‌رانیش به‌شدارییه‌كی فران بكه‌ن و بژاردهكانیشیان دروست بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.