Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:54

راوێژکارێکی کازمی: له‌ بوودجه‌ی 2022 ده‌ستکاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناکرێت

کوردستان TV
100%

راوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌لێكی كه‌می دامه‌زراندن له‌ بوودجه‌ی ساڵی 2022 ده‌بێت و ده‌ستكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ناكرێت.

مزهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابووری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی وڵاته‌و ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین كاری گرنگی په‌رله‌مانی داهاتوو.

هه‌روه‌ها گوتیشی: بوودجه‌ به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ بۆ گفتوگۆكردن ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و پێشبینیش ده‌كرێت نرخی نه‌وت له‌نێو بوودجه‌دا به‌ 50 دۆلار جێگیر بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌نێو بوودجه‌دا راوێژكاره‌كه‌ی مسته‌فا كازمی گوتی: ئه‌مه‌ به‌جهێڵدراوه‌ بۆ گفتوگۆی سیاسی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌بێته‌ كاری په‌رله‌مان .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.