وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌فه‌رمی ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێنی له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ عێراق ڕاگه‌یاند.
عوسمان ئه‌لغانمی وه‌زیری ناوخۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: عێراق له پێشوازیكردنی میوانان و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ڕاسیمی ئه‌مساڵی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ به‌شداریكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه هاتوونه‌ته خاكی عێراقه‌وه بریتی بوون له 17 ملیۆن كه‌س.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جگه له وه‌زیری ناوخۆ هه‌ریه‌ك له عه‌بدولئه‌میر ئه‌لشه‌مه‌ڕی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و نه‌سیف ئه‌لخیتابی پارێزگاری كه‌ربه‌لا ئاماده بوون.
وه‌زیری ناوخۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م پلانه‌كانی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن ڕاده‌گه‌یه‌نین و ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 17 ملیۆن كه‌س بوون.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌ڕاسیمه‌كه و سه‌ردانیكه‌ران له‌وپه‌ڕی ئاستبه‌رزی و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان بوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌روه‌ك چۆن له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، به دڵنیاییه‌وه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقیش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.