Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:08

گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی کرد    

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ سێشەم، جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز مەسعوود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و بەرێوەبەران و بەرپرسانی گشت فەرمانگە و بنکەکانی دەروازە پێشوازی لێ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرپەرشتیار و گشت بەرێوەبەر و بەرپرسانی دەروازەی حاجی ئۆمه‌ران، باس لە کاروباری بازرگانی و گەشتیاری و کوالیتی کاڵاکان و کرداری گواستنەوە و ڕێنماییەکانی وەزارەتەکان كرا.

هەروەها باس لە پێداویستییەکانی دەروازە و پرۆژەکانیان و پێشنیارەکانی پەیوەست بە پەرەپێدان و پێشخستنی بازرگانی و گەشتیاری لە ناو دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرا.

لە کۆبوونەوەكه‌دا گوتەبێژی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نیشان دا بۆ بەدواداچوونی بابەتەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بۆ باشتر بەرەوپێشچوونی جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری و کەمکردنی ڕۆتین و ئاسانکاریکردن لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.