Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:01

پۆلیسی سلێمانی: دوو که‌س به‌ تۆمه‌تی دزینی کێبڵی کارەبا ده‌ستگیرکران 

زیاتر له‌ 130 مه‌تر كێبڵیان پێگیراوه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق زانیاری پێگەیشت كە دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیەو خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بە نیازی فرۆشتنەوەی.

پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا بەهاوكاری ئاسایشی سروچك هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سەرجەم كێبڵە دزراوەكەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :(م ، ن ، ب – لەدایكبووی 1999 ) دانیشتوی شاری كەركوك ، پیشەی كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستنی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە .

(ر ، ف ، ع – لەدایكبووی 2001 ) دانیشتوی شاری كەركوك ، پیشەی كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستنی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

هه‌روه‌ها پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: جێی ئاماژەیە تۆمەتباران سەرجەم كێبڵەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بردووەو هێناویانە بۆناحیەی بەرزنجە بەمەبەستی دەرهێنانی مسەكەی و ساغكردنەوەی لەبازاڕەكاندا .

6

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.