وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا لیستی ناوی قۆناخی چوارەمی ئەو زیندانییە سیاسییانەی ڕاگهیاند کە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
له ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه: دوابەدوای فەرمانمان ژمارە (192) لە ڕێکەوتی 28 / 9 / 2021 تایبەت بە خەرجکردنی مینحەی (192) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناخی چوارەم، ئەو بەرێزانەی ڕێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووسیان تەواوکردووە، لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی مینحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی 2021، بێگومان بە ڕچاوکردنی
ئەم خاڵانهی خوارهوه :
1- ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواوکردنیان سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2- ئەو زیندانییانەی کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن و دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی مینحەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.