Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:56

لیوایه‌کی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان کرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 28 ى 9 ى 2021 ، بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ناوچەیەکی سنووری لەنێوان عێراق و سووریا لە نزیک شاری ئەلبوکەمال کە میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی لەخۆ دەگرێت بۆردومانکرد و، تا ئێستا زیانە گیانییەکان دیار نین.
روانگەکە  راشیده‌گه‌ێنێت، ئەم بۆردومانە هاوکاتە لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی مەزارع لە نزیک شاری مەیادین لە گوندەوارەکانی دێرازووری سووریا بەهۆی بۆردومانکردنی پێگەی میلیشیاکانی حه‌شد و گروپه‌كانی دیكه‌یه‌لەو ناوچەیە.
روانگەکە رایگەیاند، ناوچەی مەزارع میلیشیاكان بەکاریدەهێنن وەک سەربازگەیەک بۆ مەشق و راهێنان بە چەکدار و لایانگرە نوێیەکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.