سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه ئێران سنوورى هه‌موو هێڵه سووره‌كانى به‌زاندووه، هه‌روه‌ها ڕ‌ژێمى سیاسیى وڵاته‌كه‌شی به بۆگه‌ن له قه‌ڵه‌م دا و حكوومه‌ته‌كه‌شی به گه‌نده‌ڵ وه‌سف كرد.
نافتالى بینیت سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل 76مین خولی كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك ڕایگه‌یاند: ئێران له‌بوارى ئه‌تۆمیدا پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینووه و به‌رنامه‌كه‌ى له قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دایه.
جه‌ختیشى كرده‌وه كه ئیسڕائیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات ئێران چه‌كى ئه‌تۆمى پێش بخات و گوتی: ئێران زۆر له‌وه لاوازهتره كه ده‌یبینن.
هاوكات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه ئێران ئامانجیه‌تى هاوپه‌یمانه‌كانى چه‌كدار بكات به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌كان، له كاتێكدا ئه‌و وڵاته بۆته هۆى كاولكارى لوبنان و عێراق و یه‌مه‌ن و غه‌زه و كۆمه‌ڵه تیرۆیستییهكانیش پشتگیرى له تارانه‌وه وه‌رده‌گرن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بخه‌نه ژێر ڕكێفى خۆیانه‌وه .
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاشتى له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامی، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل پێی وابوو كه ئیسرائیل چه‌ندین ڕێككه‌وتنى ئاشتییانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا واژوو كردووه و له داهاتووشدا ده‌یكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.