سەرۆکی لیژنەی باڵای رێکخستنەوەی میلاکاتی هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو، رایدەگەینێت: " هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی میلاکاتی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو تەواوبوەو بەم نزیکانە بڕیاری وەزارەتی لەسەر ئەو هەیکەڵە دارێژراوە نوێیە دەردەچێت و هاوپەیمانانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئەو هەنگاوانە دووپاتکردەوە.
لهو بارهیهوه سهنتهری میدیاو زانیاری وهزارهتی پێشمهرگه ڕایگهیاندووه كه لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ۲۷ی ئەیلولی ۲۰۲۱ بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ چارڵی راوێژکاری باڵای هێزەکانی بەریتانیا و کۆڵونێل مایک راوێژکاری هێزەکانی ئەمریکا و هەریەک لە راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا و هۆڵەندا، لەگەڵ نوێنەرانی باڵای هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو کۆبووە.
ڕاشیگهیاندووه: لە کۆبوونەوەکەدا، بەوردی تاوتوێی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئەو هێزانە کرا کە دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هاوشێوەی وەزارەت میلاکاتیان رێکدەخرێتەوە.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: هەر لەوکۆبونەوەیەدا لەسەر ژمارەو خشتەی میلاکاتی هەردوولا گەیشتە پەسندکردن و بڕیاریشدرا لەچەند رۆژی دادێت ئەو رێکخستنە نوێیەی کراوە، فەرمانی وەزاری بۆ دەربکرێت.
سهنتهری میدیاو زانیاری وهزارهتی پێشمهرگه بڵاویشیكردووهتهوه كه گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەچوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە و پێشتریش دوو لیوای تری یەکەکانی ۷۰و ٨۰ گەڕاونەتەوە سەر وەزارەت و دوای هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو، دوو لیوای تری یەکەکانی حەفتاو هەشتا خشتەو میلاکاتیان تەواوکراوە و دەگەڕێنەوە سەر وەزارەت. لەمڕۆشەوە هاوپەیمانان خۆشحاڵی خۆیان بەو هەنگاوانە دەدبڕن و بەبەشداریان لەکۆبونەوەکان رۆڵی ئەرێنی خۆیان دەگێڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.