Erbil 11°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 22:54

ڤیدیۆ.. ئافره‌تێکی په‌رله‌مانتار له‌ ڕێگه‌ی منداڵه‌ ساواکه‌ی به‌رگریی له‌ مۆڵه‌تی دایکایه‌تی ده‌کات

کوردستان TV
100%

 ئافره‌تێكی په‌رله‌مانتاری پارتی كرێكارانی به‌ڕیتانیا به‌ناوی (ستێلا كریاسی) له‌ ڕێگه‌ی منداڵه‌ ساواكه‌یه‌وه‌  به‌رگریی له‌ مۆڵه‌تی دایكایه‌تی ئافره‌تانی به‌ڕیتانیا ده‌كات.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان، منداڵه‌ ساواكه‌ی له‌ باوه‌ش گرتووه‌،له‌ دانیشتنه‌كه‌دا قسه‌ی له‌باره‌ی پاراستنی مافی ئه‌و دایكانه‌وه‌ كرد كه‌ خاوه‌نی منداڵی ساوان، زیاتر مۆڵه‌تی به‌ مووچه‌وه‌یان پێ بدرێت.

شایانی باسه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ ستێلا, بڕیاری دا قسه‌كانی بخاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی یاساوه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌.

ئا- كامران
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.