Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:18

زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ تەواوکردنى پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی ئەیلوولی 2021  حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی خزمەتگەیاندنی زیاتر بە تەواوی شار و شارۆچکەکان بڕیاریدا بە تەرخانکردنی بڕە پارەیەک بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، له‌ پێناو خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆیان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی 15,104,512,553 پازده‌ ملیار و سه‌د و چوار ملیۆن و پێنج سه‌د و دوازده‌ هه‌زار و پێنج سه‌د و پەنجا و سێ دینار، بۆ تەواوکردنى پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ.

ڕاشیدەگەیەنێت: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خه‌رج ده‌كرێت.

شایەنی باسە، پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گه‌وره‌كانی پارێزگای دهۆک کە بۆ دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌یه‌، به‌ درێژایی 42 كیلۆمەتر گونده‌كان و دانیشتووانی قه‌زاكه‌ لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.