وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: 150 ملیۆن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە ڕانیە خەرج كرا.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەگی سەردەم و ڕانیەی نوێ لە ڕانیە جێبەجێ دەكرێت و وەزارەتیش گوژمەی نزیكەی 150 ملیۆن دیناری بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە خەرج كرد.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایدهگهێنێت: كۆی گژومەكە بریتییە 149,980,000 سەد و چل و نۆ ملیۆن نۆسەد و هەشتا هەزار دینارە و لەسەر ڕێژەی 100%ی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەكی سەردەم و ڕانیەی نوێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە خەرج دەكرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.