وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: 2 پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له‌مه‌خمور ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27 ى 9 ى 2021 ، لە مەراسیمێكدا، بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا بەگوژمەی (1 ملیار و 742 ملیۆن دینار) لە مەخموور دەكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ی كاره‌با كه ده‌كرێته‌وه بریتیه له وێستگەی كارەبای بنار و راكێشانی فیدەرێكی 33 كەی ڤی لە قەراج.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: وەزیری کارەبا و پارێزگاری هەولێر لە مەراسیمێکدا هەردوو پرۆژەکە دەکەنەوە کە رۆڵ و کاریگەرییەکی بەرچاویان بۆ کەم کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەبێت و بەهۆیەوە دۆخی کارەبای ناوچەکە باشتر دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.