Erbil 16°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:18

بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکانی گوندی کۆری درا

کوردستان TV
100%


بڕیار دراوە ڕێگە بدرێت بە تاپۆکردنی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری، هەروەها ڕێگە بە دروستکردنی خانووش دەدرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبووکەی خۆی ڕایگەیاند:"زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری تاپۆ دەكرێن و ڕێگە ده‌درێت خانووی له‌سه‌ر دروست بكرێت."

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی کارتەکانی گوندی کۆری لە هەولێر چارەسەر کرا و بڕیاری گۆڕینی 3 هەزار و 35 کارتی زەوی بە سەنەد بە هاووڵاتییانی گوندی کۆری و جووتیارەکانی گەڕەکی بەختەوەری درا.

ئومێد خۆشناو ڕاشیدەگەیەنێت، لە ئێستاوەش ڕادەستی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەکرێن و هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی شارەوانی بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.