Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:12

مسته‌فا کازمی داوایه‌ک ئاراسته‌ی هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تویتێكی بڵاو كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت و ده‌نگدانی تایبه‌تیش دوو ڕۆژ پێشتر له‌ 8ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێ.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تویته‌كه‌دا داوای له‌ هه‌موو عێراقییه‌كان كرد په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانه‌كانیان.

كازمی له‌ تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی "هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست، گه‌ل قوربانی و ڕێز و به‌ها و دروستكه‌ری گۆڕانكارییه‌‌، داواتان لێ ده‌كه‌م په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان بۆ داهاتووی خۆتان و نه‌وه‌كانتان.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ده‌نگه‌كانتان ئه‌مانه‌تن و له‌ده‌ستیان مه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی خوازیاری چاكسازییه‌ و داوای گۆڕانكاری ده‌كات، پێویسته‌ كار بۆ به‌شدارییه‌كی فراوانی ده‌نگدان بكات، ده‌نگه‌كانتان داهاتووی عێراقن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێرێ هه‌ینی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 3 ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ماون هاووڵاتییان وه‌ریان نه‌گرتۆته‌وه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.