پارێزگاری ههولێر له میانهی دیدارێكدا لهگهڵ كۆنسوڵی چیك، 15مین ساڵەى کردنەوەى کونسڵخانەى وڵاتەکەیانی لە شاری هەولێرى پایتەخت پیرۆز كرد؟
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم، ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە (میخال یفۆبۆدا) کۆنسوڵی گشتیی کۆمارى چیک لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لە بەرەوپێشبردنی زیاترى پەیوەندییە سیاسى و فەرهەنگە و کەللتورییەکانی نێوان هەردولا کرایەوە. پارێزگاری هەولێر وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنانی کۆنسوڵی گشتیی کۆمارى چیک لە هەولێر، پیرۆزبایى خۆى ئاڕاستەى کونسوڵ کرد بەبۆنەى 15مین ساڵەى کردنەوەى کونسڵخانەى وڵاتەکەیان لە هەولێرى پایتەخت و تەئکیدی لە گرینگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری و پەیوەندییەکان کردەوە.
لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا باس لە پەرەپیدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەولێر و کۆمارى چیک کرا و لەمبارەیەوە پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵین جگە لە پەیوەندیی دیبلۆماسی لەگەڵ وڵاتی چیک، پەرە بە پەیوەندیی بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوانمان بدەین و سوود لە شارەزایی ئەو وڵاتە وەربگرین، دڵنییاتان دەکەینەوە کە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کەشێکی ئارام و لەباری هەیە بۆ کارکردن، هەربۆیە دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو ئەو کۆمپانیا و وەبەرهەمهێنەرانەى چیک کراوهیە کە دەیانەوێت بێنە هەولێر و کار بکەن، وەک پارێزگای هەولێر لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکەین.
لای خۆیەوە کۆنسوڵی گشتیی کۆمارى چیک لە هەولێر سوپاس و ستایشی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییەی گەرمەی کە لێی کرا و وەک کونسڵخانەی گشتیی چیک لە هەولێر ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەکی لەگەڵ پارێزگای هەولێر نیشان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.