مەسرور بارزانی،سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ یهك شهممه 26-9-2021 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، پێشوازیی لە وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش و شاندی یاوەریی کرد.
لە دیدارەکەدا، هەریەک لە وەزیری بازرگانیی هەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم و وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان، دارا رەشید و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی و جێگری وەزیری بازرگانیی تورکیا، رەزا توناتورەگای و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونای و کۆنسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای و ژمارەیەک لە پیاوانی کاری تورکی بەشداربوونلە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و سەرمایەگوزاریی تورکی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
ئێوارەی دوێنێ دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم، کەمال موسلیم پێشوازی لێکرا، ئەمڕۆش لە هەولێر لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ھاوکات وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش لە بەشێکی سەردانەکەیدا، بەشداری دهكات لە دیداری کاریی تورکیا-عێراق کە بە بەشداری پیاوانی کاریی تورکیا و عێراق لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.