له گه‌ری حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی پرتوگال یانه‌ی پۆرتۆ له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌و له‌م گهرهش به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی جیل ڤێستی میوانداری برده‌وه.
ستادیۆمی شاری باركیلۆس هه‌ردوو یانه‌ی كۆكره‌وه ، له سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی نۆ یاریزانی ئێرانی مه‌هدی تارمی گۆلی یه‌كه‌می میوانه‌كانی تۆمار كرد ، له خوله‌كی بیست و چوار خاوه‌ن مال له رێگای یاریزانی به‌رازیلی ساموێل لینۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دوه‌میش یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوون تا له خوله‌كی هه‌شتاو نۆ سێرجیۆ ئۆلیڤێرای پرتوگالی گۆلی دوه‌می بۆ پۆرتۆ تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌شی كرده خاوه‌ن پێنجه‌م بردنه‌وه له‌م وه‌رزه‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی دووه‌م بۆ حه‌ڤده خال به‌رزكرده‌وه هه‌رچی یانه‌ی جیل ڤێستیشه تووشی سییه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی هه‌شت خاله‌و له‌پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.