فاسیلى جۆرجۆسی ته‌مه‌ن 93 ساڵ دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 30 ساڵ ون ببوو بۆ دواجار گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ى خۆی.
رۆژنامه‌ى (ئه‌دڤاریۆل)ی ڕۆمانی چیرۆكی پیاوێك ده‌گێڕێته‌وه كه دانیشتووى شارى باكاوى رۆمانیایه و پێشتر كاری بازرگانى مه‌ڕوماڵاتی كردووه و به‌هۆی كاره‌كه‌شییه‌وه ماوه ماوه له ماڵه‌كه‌ی دوور كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام له‌ناكاو شتێكی ده‌گمه‌ن ڕووی دا و له ساڵى 1991 به یه‌كجاری له ماڵه‌كه‌ى چووه ده‌ره‌وه وه‌ك پێشتر نه‌گه‌ڕایه‌وه، ماڵباته‌كه‌شی دوای گه‌ڕانێكی زۆر نه‌یاندۆزییه‌وه و به‌و هۆیه‌وه به‌پێی عورفی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی پرسه‌یان بۆ داناوه.
له‌ناكاو مانگی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی فاسیلی ئۆتۆمبێڵێك ده‌وه‌ستێ و پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن دێته خواره‌وه ئه‌ویش فاسیلییه، ڕووداوه‌كه بووه‌ته هۆى سه‌رسوڕمانى هه‌موو لایه‌ك كاتێك بینیویانه فاسیلى هه‌مان جلوبه‌رگه كۆنه‌كه‌ی له‌به‌ربووه كه به‌ر له 30 ساڵ و پێش ونبوونی پۆشیبووى.
سه‌ره‌تا خانه‌واده‌كه‌ى باوه‌ڕیان نه‌كردووه و به‌گاڵته‌یان زانیوه، پێیانوابووه ئه‌و كاته‌ى فاسیلى ماڵه‌وه‌ى جێهێشتووه له‌ڕووى جه‌ستیی توندوتۆڵ بووه، به‌ڵام ئێستا پیر بووه و تووشى نه‌خۆشى زه‌هایمه‌ر بووه هیچ ڕووداوێكى چه‌ند ساڵى ڕابردووشی له‌یاد نه‌ماوه.
فاسیلی هه‌روه‌ها خانه‌واده‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه كاتێك گیرفان و جلوبه‌رگه‌كه‌یان پشكنیوه بینیویانه ناسنامه فه‌رمییه كۆنه‌كه‌ی و پلیتى شه‌مه‌نده‌فه‌رى بلویستى ساڵى 1991ی له به‌ریكی دابووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.