له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به چاودێری د. سالار عوسمان بریكای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان، پێشانگای پانۆرامای خۆڕاگری كورد بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار كه‌مال هه‌ژار كرایه‌وه .
له‌م پێشانگایه‌دا كه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، هونه‌رمه‌ند كه‌مال هه‌ژار له ڕێگه‌ی تابلۆكانی گوزارشت له خۆڕاگری و كۆڵنه‌دان و خه‌باتی گه‌لی كوردی له ڕێگه‌ی تابلۆكانی هونه‌رمه‌ند كه‌مال هه‌ژار نمایش كراوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی كورد كراوه وه‌ك خۆی باسی كردووه له ڕێی پانۆرامایه‌كی شێوه‌كاری تا ده‌گاته دروستكردنی پۆرترێتی كه‌سایه‌تییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كورد و ڕۆڵی ئافره‌تی كورد له بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد.
ناونیشانی تابلۆكانی پێك هاتبوو له:
بۆردوومانی قه‌ڵادزێ، قه‌ڵای شێروانه، شۆڕشی به‌درخانه‌كان، شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را، بارزانی نه‌مر و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، قه‌ڵای هه‌ولێر، مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، قه‌ڵای دێرینی كه‌ركووك، ئه‌نفالی كورد له كوردستان، شه‌ڕی به‌رده‌قاره‌مان، سمكۆی شكاك، شێخ مه‌حموودی حه‌فید، له‌گه‌ڵ پۆرترێتی پۆلێ له نووسه‌ر و شاعیرانی ناوداری كوردستان.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.