له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئاستانا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان و له یاریگاكانی نور سوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان، یاریزانی سڕبی میۆمیر كێكمانۆڤیچی پۆلێنكراوی شه‌سته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له فێرناندۆ ڤێرداسكۆی ئیسپانی و پۆلێنكراوی سه‌دوسیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش دوو بوو، له قۆناغی داهاتوودا، تێنسزانه سڕبیه‌كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌لێكساندێر بۆبلیكی كازاخستانی ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، تیمۆفی سكاتۆڤی پۆلێنكراوی دووسه‌دوهه‌شتایه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان باشترین ئه‌نجامی له كاروانی وه‌رزشی خۆی تۆماركرد‌و به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندریاس سیپی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی هه‌شتاوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی دووه‌م، یاریه‌كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێر به‌رده‌وام بوو و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش حه‌وت شه‌ش، چوار شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.