یانه‌ی موحه‌ره‌قی به‌حره‌ینی گه‌یشته یاری كۆتایی به‌شی ڕۆژئاوای جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ، له قۆناغی پێش كۆتاییداو له به‌حره‌ین، یانه‌ی موحه‌ره‌ق به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی میوانی برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وحه‌وتدا، یاریزان جۆنا مۆسێس گۆڵێكی بۆ موحه‌ره‌ق تۆماركرد، پاشان یاریزان ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش به‌ده‌ستهێنا.
له دواساته‌كانی یاریشدا، یاریزان ئه‌حمه‌د حایكی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی سێیه‌می یانه به‌حره‌ینیه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش موحه‌ره‌ق گه‌یشته یاری كۆتایی به‌شی ڕۆژئاوای جامی یه‌كێتی ئاسیا‌و له یاری كۆتایش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی كوێتی كوێتی و سه‌ڵتی ئوردونی ده‌بێته‌وه .
یانه‌ی موحه‌ره‌ق گه‌یشته یاری کۆتایی به‌شی ڕۆژئاوای جامی یه‌کێتی ئاسیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.