له هه‌فته‌ی چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی ئۆدێنێزی، له‌ئه‌نجامدا ناپۆلی به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
گێمی یه‌كه‌م ڤیكتۆن ئۆسیمێن له خوله‌كی بیست وچوار گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد و له خوله‌كی سی وپێنج ئه‌میر ره‌حمانی گۆڵی دووه‌می به ده‌ست هێنا .
گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاودوو كالیبۆو كۆلیبانی گۆڵی سێیه‌می بۆ ناپۆلی تۆمار كرد ، له خوله‌كی هه‌شتاوچوار هێرڤینگ لۆزانۆ گۆڵی چواره‌م و سه‌ركه‌وتنی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو یاریه‌كه به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو.
ناپۆلی چواره‌م یاریه له‌سه‌ر یه‌كتری سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات و دوازده خاڵی كۆكردۆته‌وه‌و و له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی دایه یانه‌ی ئۆدینیزیش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی حه‌وت خاله‌و له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.