Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:44

پارتی بە ئاڵای کوردستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ مەخموور

کوردستان TV
100%


لە هەفتەی داهاتوودا پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ مەخموور و بانگەشەی هەڵبژاردن لەو ناوچەیەدا دەستپێدەکات. 

کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسی لقی 23 ـی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان  بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا جەماوەر  و کادیرانی پارتی بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان دەگەڕێنەوە بۆ مەخموور. 

هاوکات کرمانج عەبدوڵڵا گوتیشی، پارتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات لەو دەڤەرە و دەشڵێت، بارەگای لیژنەی ناوچەی مەخمووری پارتی دەکرێتەوە لەهەمان بارەگای لق، کە ئەمەش دەستکەوتێکی مەزنە بۆ جەماوەرە کورد و عەڕەبەکانی ناوچەکە.

شایەنی باسە، دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، بارەگاکانی پارتی لەو سنوورەدا داگیرکرابوون، لە ماوەی پێشووشدا کرمانج عەبدوڵڵا ڕایگەیاندبوو، "ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان کە گەڕاینەوە، خەڵکیش لەگەڵ ئێمە دەگەڕێتەوە، ئەوانەی ئاوارە بوونە، چونکە خەڵک چاوەڕێ دەکات پارتی بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەڕێنەوە." 

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.