Erbil -2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 07:11

ڕۆمانی ( کناچه‌کانی ئاسمان و تاوه‌ری ته‌ڵبووخین) بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌رگی ڕۆمانی( كناچه‌كانی ئاسمان و تاوه‌ری ته‌ڵبووخین )،له‌ نووسینی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند مه‌هدی ئومێد بڵاو كرایه‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند مه‌هدی ئومێد ڕۆمانی( كناچه‌كانی ئاسمان و تاوه‌ری ته‌ڵبووخین) له‌ ساڵی 1994 وه‌ك سیناریۆ بۆ پرۆژه‌ی فلیمی سینه‌مایی به‌ زمانی رووسی ئاماده‌ كردبوو.

رۆمانه‌كه‌ باس له‌ هه‌راو كێشمه‌كێشی كۆمۆنیزم و كاپیتالیزم و دووزلهێزی پر كاره‌سات و چاووچنۆكی و هه‌ڵه‌ی وێرانكارییه‌كان و كێشه‌ی زانست و خۆشه‌ویستی كچانی چلووره‌ی ئاسمان و ئه‌فسه‌رێكی ڕووس وقوتابییه‌كی كوردو كچه‌ به‌فرینه‌كانی بووكی به‌فر و كه‌سانێكی زیندو كه‌ من و تۆش ده‌یانناسین، به‌ره‌و دونیای پڕ ئه‌فسوونی هزرو هونه‌رمان ده‌به‌ن و ئێمه‌ی خوێنه‌ریش ده‌بینه‌ كه‌سێكی نزیك و تێكه‌ڵ به‌وان .. .زۆربه‌ی ڕووداوه‌كان له‌نێو پاپۆڕێكدا له‌ده‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باڵتیك و تاوه‌ری دێرینی ته‌ڵبووخین ی یه‌كه‌م چراخانی ده‌ریاوانی له‌ مێژووی ڕووسیا و مۆسكۆی ڕندو دلال گه‌ش و خه‌مبار ڕووده‌ده‌ن .

رۆمانه‌كه‌ 400 لاپه‌ره‌یه‌، هه‌ردوو به‌رگه‌كه‌ به‌ دوو تابلۆی ،هونه‌رمه‌ند قه‌رنی جه‌میل دیزاین كراوه‌ ،و ئه‌سكه‌نده‌ر عه‌لی هه‌ڵه‌چنی ئه‌نجامداوه‌،فه‌رهادی مه‌لا دوا پێداچوونه‌وه‌ی گشتی به‌سه‌راپای كاری دیزاین و هه‌ڵه‌كاندا كردوه‌ ،هه‌ریه‌ك له‌ كامران تاهیر و عه‌دنان عوسمان هاوكار بوون له‌ ده‌رچوونی كتێبه‌كه‌.

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.