Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:06

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد ده‌کوژن

کوردستان TV
100%


 کۆڵبەرێکی كورد لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژرا و بەمەش لەماوەی  هه‌فته‌یه‌كدا 4  کۆڵبەر کوژراون.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری دۆڵەبی سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

په‌یامنێری هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت:  ئەو کۆڵبەرەی كوژراوه‌ ناوی ئومێد محه‌مه‌د زاده‌ ته‌مه‌ن 39 ساڵه‌ و خه‌ڵكی گوندی  گڕوەیس و دانیشتووی شارۆچکەی ڕەبەت بووە.
 هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئومێد گولـله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه‌ و برینه‌كه‌ی سه‌خت بووه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
 رێكخراوه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: ئومێد محه‌مه‌د خێزانداره‌ و باوكی سێ منداڵه‌ ،  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ له‌ سه‌رده‌شت ماوه‌ته‌وه‌ و راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی  هه‌فته‌ی رابردوو 4 کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت، بانە و نەوسوود گیانیان لە دەست داوە کە سێ کەسێان بە تەقەی هێزە  ئه‌منییه‌كانی ئێران کوژراون.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.