Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 11:46

ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا کۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌رێوه‌ بچێت.

خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تی ڤی) له‌ شاری له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیران، پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری ده‌كات.

په‌یامنێری (كوردستان تی ڤی) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن باس له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بكرێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له‌ عێراق و درێژه‌دان به‌ هاوكاری و پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌مڕووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق‌ ڕوو ده‌ده‌ن و به‌ چڕیش باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ به‌ سه‌ردانی فه‌رمی له‌ به‌ریتانیایه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ بێن واڵیس وه‌زیری به‌رگریی و لۆرد جۆن ماكفۆڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لۆردان و لیز ترووس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا و جۆن مێجه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا و چه‌ندان به‌رپرسی تر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.‌

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.