سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر، پڕۆژه‌ى خانووى پلاستیكى و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر جوتیارانى ناوچه‌ى زراره‌تى ڕاگه‌یه‌نرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و هاووڵاتییان و جوتیاران و به ئامانجى زیاتر گرینگی‌دان به به‌رووبوومى ناوخۆیى و پاڵپشتیکردنى جووتیارانى کوردستان، له ڕیوره‌سمێكدا له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیى وزه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاى شیڤرۆن، پڕۆژه‌ى خانووى پلاستیكى و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر جوتیارانى ناوچه‌ى زراره‌تى له گوندی منداوەى سه‌ر به شاره‌دێی داره‌شه‌كرانى سنوورى قایمقامییه‌تى قه‌زایى خه‌بات ڕاگه‌یه‌نرا.
له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌ى خانووى پلاستیكى و دابه‌شكردنى به‌سه‌ر جوتیارانى ناوچه‌ى زراره‌تى یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ى كه خزمه‌تێكى زۆرى جوتیارانى ناوچه‌كه ده‌كات و هیوادارین كه جوتیارانیش سوودمه‌ندبن له‌و پڕۆژه‌یه، وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێریش ده‌ستخۆشى له كۆمپانیاى شیڤرۆن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.