Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:31

بروسیا دۆڕتمۆند سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بێشکتاش تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی بروسیا دۆرتمۆند سەركەوتنی لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی بێشكتاشی توركی میوانداری بردەوە.
 لە خولەكی بیستدا، جودی بێلینگهام ناوەڕاستكاری لاوی ئینگلیزی گۆڵێكی بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد، پاشان ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و ئەستێرەی یانە ئەڵمانیەكە گۆڵی دووەمی میوانەكانی لە خولەكی چلوپێنج بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە كاتی زیادكراودا، فرانسیسكۆ مۆنتێرۆی ئیسپانی تاكە گۆڵی بێشكتاشی لە یاریەكه به‌ لێدانی سه‌ر‌ تۆماركرد.
 بەم ئەنجامەش دۆرتمۆند یەكەم سەركەوتن و سێ‌ خاڵی لە دەستپێكی ململانێكانی وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێنا .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.