لەگەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی یەكەمدا، یانەی پاریس سانجێرمان بووە میوانی یانەی كلۆب بروج، لەئەنجامدا هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
لە خولەكی پازدەدا، ئەندێر هێرێرای ئیسپانی گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركردو میوانەكانی بە گۆڵێك پێشخست، پاشان یاریزان هانس ڤاناكێن گۆڵی بەرامبەری كلۆب بروجی لە خولەكی بیست وحەوت بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
دوای ئەم گۆڵەش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری یكەی بەخۆوە نەبینی و هەردوو تیپ هەریەكەو خاڵێكیان لە دەستپێكی كاروانی ڕكابەریەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەركەوت.
پاریس سانجێرمان و کلۆب بروج یهکسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.