Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:30

پاپا فڕانسیس هانی خەڵک دەدات ڤاکسین وەرگرن

کوردستان TV
100%

پاپا فڕانسیس لە لێدوانێکدا هانی خەڵک دەدات دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڤاکسین وەربگرن و خۆیان بکوتن، ئاماژە بە کاردیناڵێکیش دەکات کە دژی ڤاکسین لێدوانی داوە و ئێستا تووشی ڤایرۆسەکە بووە، ئەوەش بە گاڵتەجاری ناو دەبات.

پاپا فڕانسیس ئاماژە بەوە دەکات وەرگرتنی ڤاکسین کارێکی خۆشەویستییە، لە لێدوانەکەدا باس لە کاردیناڵێکی ئەمریکی دەکات بەناوی ڕایمۆند بۆرك کە زانیاری هەڵەی دەربارەی ڤاکسینەکە بڵاوکردووەتەوە پاشان تووشی ڤایرۆسەکە بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر کراوە.

فڕانسیس لە کۆلێژی کاردیناڵەکانیشدا گوتی، هەندێک دژە ڤاکسەر هەن، یەکێک لەوانە ئەو پیاوە هەژارەیە کە لە  نەخۆشخانە لەگەڵ ڤایرۆسەکەدایە. هەروەها گوتیشی، نازانێ چۆن بۆ خەڵکی ڕوون بکاتەوە کە بۆچی متمانەیان بە ڤاکسینەکە نییە، مرۆڤایەتی مێژووی دۆستایەتی لەگەڵ ڤاکسین هەیە وەک لە ڕابردوودا ڤاکسینی دژە ئیفلیجی بۆ منداڵان دۆزرایەوە، هەموو منداڵێک بەم ڤاکسینە  کوتراون و هیچ کێشەیان نەبووە.

پاپا ڕاشیگەیاند، لە ڤاتیکان هەمووان لەگەڵ بەکارهێنانی ڤاکسینى دژ بە کۆڕۆنان، تەنها گڕوپێکی بچووک نەبێت .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.