فازڵ میرانی رایدهگهێنێت: پارتی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کرد و ئەو ریفراندۆمەش بووە وەکالەتێکی هەتاهەتایی گەلی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15 ى 9 ى 2021 ، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سكرتێر و به‌رپرسانی یه‌كێتی لاوان له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستای ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق و ناوچه‌كه قسه‌ی كرد .
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوونى ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه پارتی دیموكراتی كوردستان رابه‌ڕایه‌تی كرد و رایگه‌یاند: به‌رێوه‌چوونى ئه‌و ریفراندۆمه بووه وه‌كاله‌تێكی هه‌تا هه‌تایی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی .
فازڵ میرانی راشیگه‌یاند: به‌رپرسانی عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه، بیانه‌وێت یاخود نه‌یانه‌وێت، ناوچه‌كه ئارام نابێت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به به‌رپرسانی یه‌كێتی لاوانی راگه‌یاند: عێراق خۆی كێشه‌ی هه‌یه له داهاتدا ، له‌گه‌ڵ كوردا كێشه‌ی هه‌یه و كێشه‌كانیش به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه ، عێراق كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پێكهاته و مافی مرۆڤ و ئازادی تاك و گشتی و یه‌كسانی هه‌یه .
فازڵ میرانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویسته به‌رێوه‌به‌رانی عێراق ، مامه‌ڵه و بیركردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان بگۆڕن ، راشیگه‌یاند: كورد كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نیه ، کێشەی لەگەڵ بیرکردنەوەی دژە کوردانەی دەسەڵاتدارانی عێراق هەیە ،
چونكه تا ئێستاكه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق خۆیان وانیشان ده‌ده‌ن كه نیشیمان په‌روه‌ر و دیموكراس خواز و ئازادی ده‌به‌خشن به به‌رامبه‌ر كه‌چی وابیر ده‌كه‌ن به‌س خۆیان هه‌بن و یه‌ك حزبی هه‌بێت له عێراقدا هاوشێوه‌ی رژێمی پێشووی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.