Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:52

زانکۆکانی ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا پشکنین بۆ چوار شوێنه‌واری کوردستان ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

       

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م واژووی له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانی و هه‌نگاری كرد به‌ مه‌به‌ستی پشكنینی چوار ناوچه‌ی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار، گرێبەستی واژووكردنی مۆڵەتی شوێنەواری درایە ژمارەیەك زانكۆی ئەڵمانی و هەنگاری بۆ كنە و پشكنینی چەند ناوچەیەكی شوێنەواری لە سلێمانی، دهۆك، قەڵادزێ و بێتواتە.

ڕێوڕەسمی واژووكردنەكە لەنێوان کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و ژمارەیەك پرۆفیسۆری چوار زانكۆی ئەڵمانی و هەنگاری ئه‌نجامدرا.

ئه‌و زانكۆیانه‌ی مۆڵه‌تی پشكنینه‌كانیان وه‌رگرت برێتین له‌: زانكۆی (ئۆتفیۆش لۆڕانت)ی هەنگاری، كنە و پشكنینی گردی تلێ لە ناحیەی سەرووچاوەی دەڤەری ڕاپەڕین ئه‌نجام ده‌دات. زانكۆی (فرایبۆڕگ)ی ئەڵمانی كنە و پشكنینی گردی موقبلێ لە قەزای سیمیل لە شاری دهۆك ئه‌نجام ده‌دات. زانكۆی (هایدلبێرگ)ی ئەڵمانی كنە و پشكنینی شوێنەواری مێرقووڵی لە قەزای دووكان لە سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات. لە دەڤەری قەڵادزێ گردی زراو و قەڵای دینگە لەلایەن زانكۆی (میونخ)ی ئەڵمانی و زانكۆی (لودویگ ماكسمیلان)ی ئەڵمانی كاری كنە و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

هەر لە ڕێوڕەسمەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ جەنابی سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی داوە كە ساڵانە 900 ملیۆن دینار بۆ كەرتی شوێنەوار تەرخان بكرێت.

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.