په‌یمانگه‌یه‌كى ئه‌مریكى باس له‌وه ده‌كات، ئێران هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌و به‌ده‌سهێنانى بڕێك له‌یۆرانیۆمى پیتێندراو، تا بۆمبێكى ئه‌تۆمى دروست بكات، ته‌نیاش مانگێك ماوه به مه‌رامه‌كانى بگات.
هه‌روه‌ها په‌مانگه‌ى زانستى و ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌واشنتن رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێران خراپترین سیناریۆشى هه‌بێ، به‌ڵام له‌ماوه‌ى مانگێكدا ده‌توانێ یۆرانیۆمى پێتێندراو به‌ده‌ست بێنێ، به‌و بڕه‌ش ده‌توانێ ته‌نیا بۆمێكى ئه‌تۆمى دروست بكات، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى 3 مانگدا دووه‌م چه‌كى ئه‌تۆمى دروست ده‌كات، بۆ 5 مانگى دیكه‌ش سێیه‌م چه‌كى ئه‌تۆمى دروست ده‌كات.
له‌ئێستاشدا ئێران 200 گرام یۆرانیۆمى پیتێندراوى هه‌یه، ئه‌مه‌ش توخمێكى سه‌ره‌كییه بۆ به‌رمهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى، هه‌ر ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌ش ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو، كه ئێران یه‌كسه‌ر چه‌كى ئه‌تۆمى به‌كاربێنێ، چونكه كاره‌كان په‌یوه‌سته به‌پرۆسه‌ى ته‌قین و راده‌ستكردن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێویستى به‌بڕیارێكى سیاسییه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌م راپۆرته ئه‌مریكییه هاوكاته له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ى ئاژانشى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى به‌رامبه‌ر به ئێران، سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ده‌زگه ئه‌تۆمییه‌كان، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه هۆكارێك نه‌بوو بۆ وه‌ستاندنى پیتاندنى یۆرانیۆم تا رێژه‌ى 60% به‌پێى ئه‌م رێژه‌یه‌ش ئه‌م رێژه‌یه له‌وه زیاتره، كه له 2015 له‌سه‌رى رێككه‌وتن.
هاوكات هه‌ر له مانگی ئیبریلى رابردووه‌وه ئێران پیتاندنى یۆرانیۆمى له5% گه‌یاندۆته 20% له ئێستادا له‌نزیك 60%، ته‌نیاش 30% ماوه تا بگاته ئاستى به‌رمهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى، راپۆرته‌كه جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه ئێران ده‌یه‌وێ پاڵه‌په‌ستۆ بخاته سه‌ر ئه‌مریكا. جگه له‌مه‌ش ئیسرائیل به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌ڵستكارى پلانى گشتگیرى هاوبه‌ش ده‌كات، كه ناونراوه به(ناوى فه‌رمى بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران)، كه‌چى جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌رده‌وام داواى چاره‌سه‌رى دیبلۆماسى بۆ دۆسییه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانى ده‌كات، له‌ئێستاشدا ئیداره‌ى ئه‌مریكا گفتوگۆ سه‌باره‌ت چه‌ند بژارده‌یه‌كى دیكه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و بابه‌ته.
Sky news
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.