وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جەمال محمد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس گەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە كه له‌میانەی دیدارەکەدا، باس لە دروستکردنی دوو لیوای هاوبەش کرایەوە لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، گەورە راوێژکاری هێزەکانی هاوپه‌یمانان جەختیکردووەتەوە كه هاوپه‌یمانان له‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م بوارەکان به‌رده‌وام ده‌بن.
فەریق جەمال محمد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و جمووجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بەتایبەت ئەو ناوچانەی کەوتونەتە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، ده‌خوازێت رێککارەکانی دروستکردنی ئەو دوو لیوا هاوبەشە خێراتر بکرێت، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە، سەرۆکی ئەرکان گوتیشی، پێویستە پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه و پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خێراتر بكرێت و لەم پڕۆسه‌یه‌ش وەک هەمیشە پێویستمان بە راوێژ و هاوكاری هاوپه‌یمانان دەبێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیدەگەیەنێت، لە کۆتایی كۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر مەترسیەکانی داعش و کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییە کردەوە، بۆئەمەش هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆ لەناوبردن و تێکشکاندنی تیرۆرستان لە ناوچەکە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.