Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:22

ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێڵ بۆ ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه‌ دابین کرا

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێڵی ته‌ندروستی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ دابین كرا.

دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند: بە فەرمانی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی چوار ئۆتۆمبێڵ بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند:  ئۆتۆمبێڵه‌ ته‌ندروستییه‌كان بریتین لە، 2 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن (ئەمبوڵانس) و 2 ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری (پیکاب).

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زیاتر گوتی: ئۆتۆمبێڵه‌كان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید دابین كراوه‌.

دكتۆر ئاسۆ ڕاشیگه‌یاند: بە ناوی وەزارەتی تەندروستییه‌وه‌ سوپاسی پاڵپشتی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەردەوام فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.