دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی بنكه‌ی ته‌ندروستی حاجی ئۆمه‌رانی كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌رۆك بارزانی له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزاری باشتر و زیاتری بۆ ناوچه‌كه كردبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه، به ئامادەبوونی بەڕێزان د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و قایمقامی قەزای چۆمان، بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران دوای دروستکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی، بە فەرمی کرایەوە و دەستبەکار بوو.
وەزیری تەندروستی لە وتارێکدا سوپاسی لوتفی جەنابی ڕابەر و پێشمەرگە سەرۆک بارزانی کرد کە لە میانی سەردانهكهیان بۆ دەڤەری باڵەکایەتی و چۆمان، فەرمانی بە دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و باشتر و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئەو دەڤەرەی كردبوو، یەکێک لەو پڕۆژانە دروستکردنی بنکەیەکی نوێی تەندروستی بوو.
دكتۆر سامان هەروەها سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانیشی کرد بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریان لە دابینکردنی زەوی پڕۆژەکە و بەڵێنیش درا ئامێر و پێداویستی زیاتر بۆ بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران دابین بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.