Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:31

ئامانج ڕەحیم: بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا پێگەی کورد بەهێز دەکات

کوردستان TV
100%


سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا ڕایگەیاندووە، بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێگەی کورد بەهێز دەکات لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ بەدەستهێنانی ماف وشاستە داراییەکان.

ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیار وایە لە 10ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، هەڵبژاردنی نوێنەرەکانتان مانای بەهێزکردنی پێگەی کوردە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان، کە لە دەستووری عێراق له ساڵی 2005ـدا بۆی دەستەبەر کردووە.
 
ئامانج ڕەحیم لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە دوو پڕۆژە یاساش دەکات دەربارەی پڕۆژە یاسای  نەوت و گاز و دابەشکردنی داهاتە فیدڕاڵییەکان کە بڕیارە گفتوگۆی لەسەر بکرێ، لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەم دوو یاسایە گرنگن بۆ هەرێمی کوردستان، لە ئەگەری بەهێزبوونی پێگەی کورد و بوونی نوێنەری شارەزا  لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەتوانین یاساکە بەسوودی خۆمان تێپەڕێنین.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.