له راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لەسەر رێنماییەکانی تایبەت بە کارپێکردن و بەستنەوەی کارەبای وزە نوێیەکان بە تۆری کارەبای هەرێم پێشکەش کرا و دواتر خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێداگیری لەسەر گرنگیی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کرد و رایگه‌یاند: وزەیەکی پاک و خاوێنە و بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبوونەوە تێچوونێکی کەمی هەیە.
وەزیری کارەبا داوای کردووه بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزە نوێیەکان هاوکاری و یارمەتیی کۆمپانیا و دامەزراوە تایبەتەکان و خەڵک بدرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.