لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای موسڵ، سەربازێک کوژرا.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی نەینەوا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە میدیاكانی راگهیاند: لە ناحیەی حەمام عەلیل باشووری پارێزگای موسڵ، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.
باسی لەوەش کرد کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، سەربازێک کوژراوە و گوتی: ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکە بە ئامانجی دەستگیر کردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە، دەست پێ کردووە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.