ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارۆچکەی عەنکاوە مار ئاوای سێیەم وەک 122ـەمین پاتریارک ناسێندرا و مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی بەڕێوەچوو .
پاتریاركى هه‌ڵبژێردراو مار ئاواى سێیه‌م، ناوی تەواوی "رۆیل"ـە له4ـى ته‌مووزى 1974 لهشیكاگۆ له‌دایكبووه، کوڕی "كۆرش ئهیزاریا رۆیل"ـە، مار ئاواى سێیه‌م لهكڵێساى مارسهرگیس لهرێككهوتى 23ـى تشرینى دووه‌مى 1975، له‌سه‌ر ده‌ستى قه‌شه ئهبرهمى قه‌شه‌ى ئه‌لیاس دى باز تهعمیدكراوه.
هاوكات له‌سه‌ر ده‌ستى ژماره‌یه‌ك لهكاهینهكانى كڵێساكانى شیكاگۆ فیرى زمانى ئارامى بووه، بۆ ئه‌مه‌ش قه‌شه "ئهركنیاكۆن" شلیمۆن حزفیل گرنگى پێداوه و وانه‌ى زمانى ئارامى پێ گوتووە، تا ئاماده‌ى بكات بۆ راژه‌ى شهماسى و كاهینى، پاشان له‌سه‌ر ده‌ستى مار دنحاى چواره‌م له 19ـى كانوونى دووه‌مى 1992 وه‌ك شهماسێك لهكاتدرائی مارگۆرگیس دانرا.
خوێندنى ئاماده‌یى له‌نێوان ساڵانى 1989-1993 ته‌واوكردووه، له‌پاشاندا له‌ساڵى 1997 بڕوانامه‌ى "فەلسەفەی لاهووت"ـی له‌زانكۆى لۆبۆلا لهشیكاگۆ به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روا له‌ساڵى 1999 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له لاهوتى پیرۆز له‌زانكۆى st.mary of the lake له‌شارى مۆندلین-ئیلینۆى وه‌رگرتووه، له‌پاشاندا له 23ى ئهیارى 1999(جه‌ژنى فنتیكستى) له‌سه‌ر ده‌ستى مار دنحاى چواره‌مى جانلیكى په‌تریاركى كاتدرائیهى شیكاگۆ بۆته كاهین.
له‌حوزه‌یرانى 1999 مار ئاواى پاتریاركى هه‌ڵبژێدراو بۆ خوێندنى لاهووت نێردرایه رۆما، ئه‌مه‌و له‌ساڵى 2001 بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له لاهووتى پیرۆز لهپهیمانگهى حهبرى رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستهێنا، هەروەها له‌ساڵى 2005 وه‌ك یاریده‌رى كاهین لهكڵێساى مه‌ریه‌مى فه‌ریك له‌لۆس ئه‌نجلۆس-كالیفۆڕنیا دامه‌زرێندرا و له‌ساڵى 2006ـیش وه‌ك كاهینى كڵێساى مار یوسف له‌سان هۆزیهى-كالیفۆڕنیا دامه‌زرێندرا، دواى به‌رده‌وامبوون له‌خوێندن له ساڵى 2007 بڕوانامه‌ى دكتۆراى له لیتورجیاى رۆژهه‌ڵاتى په‌یمانگه‌ى حهبرى رۆژهه‌ڵات له‌رۆما بەدەستهێنا، کە تێزەکەی لەسەر لاهووتى پیرۆز بوو.
له15ى ته‌مووزى 2007 پاتریارك مار دنحاى چواره‌م لهكاتدرائیهى مار گۆركیسه شیكاگۆ پله‌كه‌ى بۆ خۆراسقفى به‌رزكردووه، لە كۆمه‌ڵگه‌ى پیرۆزى كڵێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له‌شارى دهۆك – عێراق له‌تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژێردرا و له‌تشرینى یه‌كه‌مى 2008 پله‌ى ئهسقهفیهى پیرۆزى به‌ده‌ستهێنا، له تشرینى دووه‌مى 2008 لهكڵێساى مار یوسفى خنانیشوع له سان هۆزیه-كالیفۆڕنیا ده‌ستى پیرۆز مار دنخاى چواره‌م به‌رزكرایه‌وه بۆ پله‌ى ئهركانیاقون، هه‌روا له ٢٣ـی تشرینى دووه‌مى 2008 جارێكى دیكه له‌سه‌ر ده‌ستى مار دنخاى چواره‌م بۆ پله‌ى ئه‌سقه‌فییه به‌رزكرایه‌وه لهكاتدرائیهى مار زیا مۆدیستۆ-كالیفۆڕنیا، ئه‌م بهرزكردنهوهیهش به‌ئاماده‌بوونى شكۆداران مار یوسف سه‌رگیس و ئه‌سقه‌ف مار ئهبرمى پێنجه‌م و ئه‌سقه‌ف مار عۆدیشۆ ئاوراهم بوو.
به‌هۆى لهكارلاچوونى پاتریاركى پێشوو مار گۆرگیسى سێیه‌م سڵێوا بەهۆی نەخۆشییەوە، له 6ـى ئه‌یلوولى 2021 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، لە كۆمه‌ڵگه‌ى پیرۆز ئه‌سقه‌ف مار ئاوا رۆبلى ئه‌سقه‌فى ئهبریشهى كالیفۆڕنیا هه‌ڵبژێردرا، تا ببێته جانلیقى پاتریاركى ١٢٢ـەمین، به‌مه‌ش له‌سه‌ر كورسى سالیق و قتیسفۆنى رهسوولى دانیشت.
رێوڕه‌سم و وێناكردنى په‌تریاركى نوێ له‌رۆژى دووشه‌ممه‌ى رێككه‌وتى 13ـى ئه‌یلوولى 2021 لهكاتدرائیهى مار یوخنا مهعمدانى پاتریاركى لە شارۆچکەی عه‌نكاوه‌ی سەر بە پارێزگای هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
شایەنی باسە، هه‌ر لهكانوونى دووه‌مى 2008 مار ئاواى سێیه‌مى پاتریاركى هه‌ڵبژێردراو وه‌ك ئه‌میندارى نهێنى كۆمه‌ڵگه‌ى پیرۆز خزمه‌تى كردووه، هاوكات له كڵێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى له forum syriacum لهدهزگهى |oriente pro له ساڵى 2010 له ڤێنا راژه‌ى خۆى پێشكه‌شكردووه، جگه له‌مه له 2009 ئه‌ندامیه‌تى تاههتایهى له Cambridge who s who پێدراوه، هه‌روا په‌تریاركى هه‌ڵبژێردراو له‌ساڵى 2009ـه‌وه ئه‌ندام بووه لە لێژنه‌ى هاوبه‌شى گفتوگۆى لاهووتى له‌نێوان كڵێساى كاسۆلیكى و كڵِێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى، هاوكات له‌ساڵى 2016ـه‌وه ئه‌ندامى گفتوگۆى هه‌ر یه‌ك له كڵِێساى رووسى ئهرسۆزكسى و كڵێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى بووه، جگه له‌وه‌ى ئه‌میندارى نهێنى كۆمه‌ڵگه‌ى پیرۆز بووه، له‌ساڵى 2008ـه‌وه‌ش ئه‌ندامى لێژنه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كڵێساى فێركارى و كڵێساى رۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى cired بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.