Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:42

له‌ پارێزگای دیاله‌ داعش هێرشی کرده‌ سوپای عێراق و کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 ملازم شەعلان ئەفسەر لە پۆلیسی پارێزگای دیالە،  به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: ژمارەیەک تیرۆریستی داعش پەلاماری خاڵێکی هێزەکانی سوپای عێراقیان لە ناحیەی عوزێم سەربە قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە دا.

شەعلان کاملی گوتیشی: لە ئاکامی پەلامارەکەدا سێ سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکە برینداربوو.

راشیگەیاند، دوای گەیشتنی پشتیوانی سەربازیی بۆ شوێنی رووداوەکە، چەکدارانی داعش بەرەو شوێنکی نادیار هەڵاتوون.

تا ئێستا سوپای عێراق هیچ راگەیەندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئێوارەی رۆژی شەممە، لە هێرشێکی هاوشێوەدا لە پارێزگای کەرکووک، سێ پۆلیسی سەربە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران.

وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە هاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بەتایبەت لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین و پارێزگای دیاله‌ (رۆژھەڵات)، کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.