له میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان د. چواس حه‌سه‌ن مامۆستای زانكۆ سه‌باره‌ت به شۆرشی ئهیلوول .. هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و بڕوا به خۆ بوون رایگه‌یاند :
ئه‌گه‌ر شۆرشی ئهیلوول نه‌بوایه ، ئه‌وا ئێستا ئێمه گه‌لێك له دواوه بووین و له قۆناغێكی دواكه‌وتوو ده‌بووین ، تۆژینه‌وه‌كان ده‌یسه‌لمێنن دوای 50 ساڵ به سه‌ر نه‌خشه‌ی سایكس بیكۆ ئه‌و شۆرشه له ناوه‌وه‌ی عێراق یه‌كه‌م درزی به‌و نه‌خشه‌یه‌ی سایكس بیكۆ گه‌یاند ، له‌وێوه گۆرانكارییه‌كه روویدا ، ریفراندۆم به‌رهه‌می ئه‌و شۆرشه بووه ، له ناو دیوارێكی زۆر پۆلاین بووین تا ساڵی 1970 چونكه پێشتر زوڵمێكی زۆر گه‌وره‌مان لێده‌كرا به‌ر له‌و مێژووه .
روونیشیكرده‌وه له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه بزوتنه‌وه‌ه‌ی رزگاریخوازی كورد ده‌ست به به شۆرشه‌كانی شێخ مه‌حمود و شۆرشه‌كانی بارزان و دروستبوونی چه‌ندین حزب و پارتی سیاسی تا هاتنی دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی په‌رش و بڵاوی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه .
د. چواس حه‌سه‌ن رایگه‌یاند كه ساڵی 1961 له شۆرشی ئهیلوول كه میراتگری هه‌موو شۆرشه‌كانی كورد بووه له‌و په‌ری رۆژهه‌لاته‌وه تا رۆژئاوا له زاخۆوه تا خانه‌قین له عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كان كۆده‌كاته‌وه له نووسه‌رو رۆشنبیران و هێزی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌كه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1970ی لێده‌كه‌وێته‌وه ، كه دان به مافه‌كانی كورد داده‌نرێت له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئۆتۆنۆمی به‌پێی یاسا .
بۆ یه‌كه‌م جار به هێزو بازووی خۆمان وه‌كو كورد ، مافه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری 1970 ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین و چۆك به حكومه‌تی عێراقی داده‌نێین .
جه‌نابی سه‌رۆك كه پتر له 50 ساڵه پێشمه‌رگه‌یه له شۆرشی ئه‌یلول تا ئێستا وه‌ك رابه‌رێكی كورد ، ئیشاره‌تی پێدا ، كه شۆرشی ئهیلوول
بڕوای میلله‌تی كوردی به خۆی به‌هێزكرد .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه شۆرشی ئهیلوول گۆرانكارییه‌كانی ته‌واوی نه‌ك له كوردستان بۆ ته‌واوی ئازادیخوازانی عێراق دروست كرد و په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوو بۆ ته‌واوی ئازادیخوازان .
شۆرشی ئهیلوول شۆرشی شه‌ڕی دیموكراسی بوو ، ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه دژایه‌تی شۆرشیان ده‌كرد خۆیان به كوده‌تا له به‌غدا دهرووخان .
شۆرشی ئهیلوول قوتابخانه‌یه‌ك بوو ، بۆ زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه بۆ نموونه به‌شدار بوونه له شۆرشی گوڵان ، هه‌موویان قوتابی شۆرشی ئهیلوول بوون ، ئه‌و شۆرشه توانی پێشمه‌رگه به موئه‌سه‌ساتی بكات و تا ئێستاش زۆر بنه‌ماڵه هه‌ن ژیانیان بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ته‌رخان كردووه .
پێشمه‌رگایه‌تی بۆته ناسنامه‌ی كوردی ، یه‌كیك له میدالیاكان له یاساكان كه بڕیاری له سه‌ردرا میدالیای نیشانی پێشمه‌رگایه‌تییه كه سه‌فیری مه‌سه‌له‌ی كورده و ته‌نها ده‌درێت به كه‌سانی بیانی .
شۆرشی ئهیلوول قوتابخانه‌یه‌ك بوو بۆ پارتیه‌كانی ئه‌مرۆ و بۆ كادیری حزبه‌كانی دیكه‌ش .
یه‌كێك له شانازیه‌كانی شۆرشی ئه‌یلول ، بارزانی نه‌مر نه‌یهێشت خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بچێته خانه‌ی تیرۆره‌وه وه‌ك تیرۆریست سه‌یری بكرێت ، پیشمه‌رگه ده‌ستی نه‌ده‌برد بۆ ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه بوو . دیلی نه‌ده‌كوشت ، ئاوی ژه‌هراوی نه‌ده‌كرد .
ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له راپه‌رین و پێكھێنانی حكومه‌ت و دواتر له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له عێراق بۆ یه‌كریزی ده‌گه‌رێته‌وه
پارتی دیموكراتی كوردستان كه ساڵی 1946 دروست بووه بۆ ئه‌وه بووه له ناو عه‌داله‌ت بژیت و یان بۆ عه‌داله‌ت بژیت .
هه‌میشه به‌رده‌وام بووه له به‌رگری كردن له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ، سازشی له سه‌ر مافی كورد نه‌كردووه
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.