Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:21

شەش تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکووک کوژران

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ئاشكرای كرد، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، شەش تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە کوشتووە.

سەرچاوەکە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە، ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی لە میانی راوەدوونانی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە شەوی رابردوو پەلاماری ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییان دا لە سنووری قەزای داقووق باشووری پارێزگای کەرکووک، شەش تیرۆریستیان کوشتووە.

بەگوتەی سەرچاوەکە، ئەو شەش تیرۆریستەی داعش لە نزیک گوندی سعێدی سەر بە قەزای داقووق، لەلایەن ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵییەوە کوژراون.

شەوی رابردوو ژمارەیەک تیرۆریستی داعش، پەلاماری ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییان دا لە نزیک گوندی سعێدی و لە ئاکامدا، سێ پۆلیس کوژران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.