Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:18

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى: ئەم هێرشانەی ده‌کرێته‌ سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر سەروەری عێراق لاواز دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە12ی ئەیلوولی 2021، وەین مارۆتۆ، گوتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش، لە بارەی هێرشی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە هەژمارى فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: هێرشەکە لەلایەن دوو درۆنەوە بووە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

لە درێژەی تویتەکەیدا دەنووسێت: هەر هێرشێک لە دژى حکوومەتى عێراق، حکوومەتى هەرێمى کوردستان و هاوپەیمانان، سەروەری یاسا و دەسەڵاتى دامەزراوە عێراقییەکان و سەروەریی نەتەوەیی عێراق لاواز دەکات، ئەم هێرشانە ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها هێزە هاوبەشەکان لە هێزە ئەمنییەکانى عێراق، پێشمەرگە و هاوپەیمانان.

 له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ دژە تیرۆری کوردستان  راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو دڕۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 هه‌روه‌ها هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه‌ی كرایه‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌وه‌، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگەیاند، ڕەوشێ شاری هەولێر ئارامە و مووشەکەکان بەر لەوەی بگەن بە ئامانجەکانیان پوچەڵکراونەتەوە.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ ، هێرشەکەی شەوی ڕابردوو، چوارەمین هێرشە لەمساڵدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئه‌نجامده‌درێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.