له هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی پاریس سانجێرمان میوانداری یانه‌ی كلێرمۆن فۆت ده‌كات كه له‌م وه‌رزه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه، یاریزانانی پاریس سانجێرمان دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد، هاوكات ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری تیپه پاریسیه‌كه ناوی هیچ یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی له ڕیزی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین بۆ یاریه‌كه بانگهێشت نه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر یاریان كردووه، به‌مه‌ش لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی نوێی پی ئێس جی و نێیمار داسیلڤای هاوكاره‌كه‌ی به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه كلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی لاوی پاریس سانجێرمان كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌و له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا دووچاری پێكان هاتبوو، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی كرد‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ یاری ئه‌مرۆ ئێواره ئاماده‌بێت، پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتنی له هه‌ر چوار یاری خۆی له‌م وه‌رزه‌ی لیگاوه‌ن به‌ده‌ستهێناوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی دوازده خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه .
ئه‌م ئێواره‌یه پاریس سانجێرمان میوانداری کلێرمۆن فۆت ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.