پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز عەقید لەشكری خۆرانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز، عەقید لەشكری خۆرانی بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول (حاجی عەلی خۆرانی) باوكی بەڕێزتانمان بیست. سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی باوكی خوالێخۆشبووتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی باوكی كۆچكردووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی 10ـی ئهیلوولی 2021
……………………………….
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز عەبدولباست ئەحمەد مەلا عەبدوڵڵا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز، كاك عەبدولباست ئەحمەد مەلا عەبدوڵڵا بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری خۆشناوەتی(ئەحمەد مەلا عەبدوڵڵا)باوكی بەڕێزتانمان بیست. سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ئەحمەد مەلا عەبدوڵڵا بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی 10ـی ئهیلوولی 2021
…………………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەیدەر عومەر سلێمان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێزان لە خانەوادەی حەیدەر عومەر سلێمان بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە(حەیدەر عومەر سلێمان)مان بیست. سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی كاكە حەیدەر بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی 10ـی ئهیلوولی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.