Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:19

شاره‌وانی هه‌ولێر سیمای شه‌قامه‌کانی ناو شار جوانتر ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بۆ جوانتركردن و بایه‌خدانی زیاتر به‌ سیمای شاری هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكی ته‌قلیم و ڕێكخستنه‌وه‌ی شێوه‌ی شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێریان ده‌ست پێ كردووه‌.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لە پێناو جوانترکردن و بایەخدانی زیاتر بە سیمای شاری هەولێر، لە هەڵمەتێکی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كه‌ماندا لە ڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاڕکەکان شێوەکانی ناوەڕاستی شەقامەکانی شار ڕێکخران و تەقلیم کران.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیمەکانی بەشی شێوەکاری دەستیان کردووه‌ بە هەڵمەتی چاککردنەوە و تەقلیمکردن و ڕێکخستنەوەی شێوەکان لە دوورگەی ناوەندی شەقامی شۆڕش، شێوەکانی شەقامی کەرکووک، شێوەی گۆزە لە شەقامی سەرەکی 100 مەتری و شێوەی پاڕکی شەهید سەربەست مەنتک.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاشكراشی كرد كه‌ هەڵمەتەکه‌یان بەردەوام دەبێت و سه‌رجه‌م شێوه‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كان شاری هه‌ولێر چاك ده‌كه‌ن  لە پێناو جوانترکردنی سیمای پایتەخت و ڕەخساندنی ژینگەیەکی پاک و بێگەرد بۆ هاونیشتمانیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.