شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا، به‌ته‌مه‌نترین ژینگه‌پارێز و خزمه‌تگوزاری شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م خزمه‌تگوزاره ناوی مام عومه‌ر ڕه‌سووله و ئه‌مساڵ له ڕۆژی ژینگه‌پارێزی جیهاندا له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه ڕێزی لێ گیرابوو و به‌هۆی دڵسۆزی بۆ كاره‌كه‌ی خه‌ڵاتی پێشكه‌ش كرابوو.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر هه‌واڵی كۆچی دوایی مام عومه‌ری پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی تووشبوونی به په‌تای كۆڕۆنا كۆچی دوایی كردووه.
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی خۆی و پارێزگا و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێری ئاراسته‌ی ماڵباتی مام عومه‌ر كرد و هیوای خواست خوای گه‌وره به هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.