ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، له ویلایه‌تی ئه‌لینۆیی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 6 هاووڵاتی بوونه قوربانی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو كه‌سێك له شاری ئێست سانت لویس له ویلایه‌تی ئه‌لینۆی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ناو هاووڵاتییاندا كردووه و به‌هۆیه‌وه 6 هاووڵاتی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه هه‌وڵیداوه ڕابكات و خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس نه‌كات، به‌ڵام له كاتی هه‌وڵه‌كه‌یدا به ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی خۆی كێشاوه به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی گواستنه‌وه و به سه‌ختی بریندار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.